پیشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی تایبه‌ت به منداڵانی ناكام ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بەشی رۆشنبیری منداڵ، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر پیشانگایەکی تایبەت بۆ فۆتۆگرافەری تایبەت بە منداڵە ناکامەکان، (خۆزگە حەسەن) دەکاتەوە، هاوکات فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەژێر ناونیشانی (هیوای مەلەک) نمایش دەکرێت.
له بانگهێشتنامه‌یه‌كدا، به‌شی رۆشنبیری منداڵ رایگه‌یاندووه، به‌شداربوون له‌و پیشانگه‌یه "ئاوڕدانەوەیە لەو منداڵە ناکامانەی، تەنیا تروسکایی هیوایان، سۆز و بەخشندەیی کۆمەڵگه‌یە بەرامبەریان، هەروەها گوڕ و تینی زیاتر دەدات بەو فۆتۆگرافه‌ره کە لەسەر کاری جوان و خزمەتکردنی چین و توێژەکانی کۆمەڵگه بەردەوام بێت".
پیشانگه‌كه رۆژی پێنجشه‌ممه 5ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2019 كاتژمێر 06:00ی ئێواره له گه‌له‌ری شانده‌ری شاری هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه.