فه‌رمانبه‌رانی به‌شی زیاده‌ڕۆیی له شاره‌وانی سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌كارهه‌ڵگرتن ده‌كه‌ن
K24- سلێمانی:
فەرمانبەرانی بەشی زیاده‌ڕۆیی سەرۆکایەتی شارەوانی سلیمانی بەھۆی مەترسیەکانی سەر ژیانیان و دەستگیرکردنی دوو له فەرمانبەره‌كانیان، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لە به‌رده‌م دادگای سلیمانی ئەنجامدا.
فەرمانبەرانی بەشی زیادەرۆی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، ناڕەزایی خۆیان دەربڕی، لەوەی فەرمانبەران فەرمان جێ بەجێ دەکەن، کەچی دادگا لەبری دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران، دوو فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌كه‌یانی ده‌ستگیركردووه.
هاوكات فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یاندا داوای ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێی فه‌رمانبه‌ره ده‌ستگیركراوه‌كانیان له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرد.
هه‌روه‌ها دووپاتیان كرده‌وه، ده‌ست له‌كاره‌كانیان هه‌ڵده‌گرن و تا گرفتەکانیان بۆ چارەسەر نەکرێ ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، بەو پێەی جگە لە دەستگیرکردنیان، لەلایەن زیادەڕۆکارانەوە مەترسیی لەسەر ژیانیان دروستبووە و ڕووبەرووی ھەڕەشە بوونەتەوە.
شارەوانی سلیمانی باس لەوەدەکات، تا دێت زیادەڕۆیی لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێ و لە بەرامبەریشدا لە کاتی جێ بەجێکردنی فەرمانی لابردنی ئەو زیادەڕۆییانە، فەرمانبەران رووبەڕووی هێرش و په‌لاماردان دەبنەوە، لە 6 مانگی ڕابردوودش 3 حاڵەتی تەقەکردن و چەقۆ لێدان لەفەرانبەران تۆمارکراوە.
H.B