له شنگال ژنێك كوژرا
K24 – شنگال:
له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی سنوونێی قه‌زای شنگال، ژنێكی ته‌مه‌ن 55 ساڵ به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ كوژرا.
په‌یامنێری كوردستان24، له شنگال رایگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتژمێر 8:30ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گوندی گوهبه‌لی سه‌ر به ناحیه‌ی سنوونێی قه‌زای شنگال روویداوه.
گوتیشی: ژنه‌كه ناوی سێڤی خولێدایه و تائێستا بكوژه‌كه‌ی ده‌ستگیر نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی شنگال هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، به گوێره‌ی گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، سێڤێ له حه‌وشه‌ی ماڵی خۆیان به ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ كوژراوه.
كوڕی ئه‌و ژنه قسه‌ی بۆ پۆلیس كردووه و رایگه‌یاندووه، هاوسه‌ره‌كه‌ی پێی راگه‌یاندووه، كه دایكی له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌یان كوژراوه.
پۆلیس په‌ڕاوی بۆ رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه.
سێڤێ خولێدا، ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گونده‌كه‌یان و له‌وێ ژیانی به‌سه‌ر بردووه.