جنێودان به سلێمانی!
وا ده‌بێته سه‌د ساڵ، عه‌ره‌بێك له هه‌ر شوێنێكی دونیاوه كێشه‌ی هه‌بێت، وا تێگه‌یه‌ندراوه خه‌تای ئیسرائیله، كۆمه‌ڵگه‌ی ساده، هێنده‌ی به‌سه تۆ دوژمنێكی وه‌همی لا دروست بكه‌یت، ئیدی هه‌رچی كه‌م و كورتییان هه‌بوو، بۆیان بده‌ره پاڵ ئه‌و دوژمنه و ئه‌وانیش لێت وه‌رده‌گرن!
چاوم كرده‌وه تا ئه‌مڕۆ، له ماڵی ئێمه هه‌ر جنێو به پارتی و سه‌ركرده‌كانی درا، بیرم نایه‌ت له ده‌وری من، ناوی سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی و كه‌سێكی ماڵی بارزانی به بێ پاشگر و پێشگری جنێو هێنرا بێت. نان نه‌بوایه باوكم جنێوی به ماڵی بارزانی ئه‌دا، كه مووچه نه‌ده‌هات، دیسان جنێوی پێ ده‌دان، به ته‌به‌دۆر چلوره‌مان ده‌فرۆشت، باوكم وتی: به پارتی نه‌فرۆشن!
من ڕه‌خنه له‌مانه ده‌گرم، كه‌چی پێم ده‌ڵێن جنێو به سلێمانی ده‌دات، خۆ ده‌شێت حیزب خراپ بێت، ده‌شێت سه‌ركرده‌كانیش به ته‌واوی خراپ بن، به‌ڵام ئێوه كه پارتی نین، ده‌بێت ژیان و ئه‌مانتان جیاوازتر بێت، ئه‌دی كوا جیاوازه؟ ئه‌وه‌ی نایه‌وێت یه‌كێتی بێ و ناوازه‌ترین حیزب به‌لایه‌وه گۆڕانه، ئێ ده‌بێت گۆڕان شتێكی بۆ كردبێت كه به یه‌كێتی نه‌كرابێت، تۆ مه‌سه‌له‌ن ئۆپترات له ئۆپڵ پێ باشتره، ئێ ده‌بێ ئۆپتراكه‌ت شتێكی پێ بكرێت كه به ئۆپڵه‌كه‌ی پێشووت نه‌كرابێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش پێكڕا یانی: تۆ پێت وایه خراپترین حیزبی كوردستان پارتییه، باشترینیشیان ئه‌وه‌یانه كه تۆی تیادایت، ئه‌دی بۆچی كه تۆ له نێو باشترین حیزبی كوردستاندایت، ژیانت، ئه‌مانت، پێگه و پاره‌ت، خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانیت، له‌و شوێنانه باشتر نییه كه حیزبه‌كه‌ی تۆی لێ نییه؟!
جا تۆ یان گۆڕانیت، یان یه‌كێتی، یان پارتی و یانژی ئیسلامی، ده‌شته‌وێت هه‌موو كه‌س بێلایه‌ن بێت، بێلایه‌نیش به‌لاته‌وه پشتگیری كردنی حیزبه‌كه‌ی خۆته! خۆ من نامه‌وێت تۆ و خه‌ڵك هێور بكه‌مه‌وه له حیزب، نامه‌وێت ده‌وری مۆرفین و ترامادۆڵی فه‌یسبووكتان بۆ ببینم، به‌ڵام...
من خه‌ڵكی سلێمانیم، له هه‌ولێر داده‌نیشم، هاوڕێكانم ئه‌وانه‌ی هاوپیشه‌ی منن، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحیدن و خۆیان پێ تا ئه‌وپه‌ڕی بێلایه‌نه، به‌شێكیشیان له گرده‌كه و له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن و خۆیان پێ ئازا و سه‌ربه‌خۆیه، به‌شه‌كه‌ی تریشیان به‌سه‌ر باڵ و ده‌سته و تاقمه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دابه‌ش بوون و ئه‌مانیش پێیان وایه له هه‌موو كه‌س ئازادتر و دیموكراسی ترن، كه‌چی تێكڕایان لایان سه‌یر و نامۆیه كه من له هه‌ولێرم و به نزیكی پارتی و مه‌سرور بارزانیم ده‌زانن، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م وتاره‌م كه له كوردستان بیست و چوار بڵاو ده‌بێته‌وه، ده‌مبوغزێنن.
له باشووری كوردستان، پێناسه‌ی بێلایه‌نی، واته تۆ هه‌ر پله و پێگه و بڕوانامه‌یه‌كت هه‌بوو، پارتی مه‌به و دانی پێدا مه‌نێ، له كوێ بۆت كرا دژیشی به، ئیدی سه‌ر به هه‌ر حیزبێكی تر بیت و چه‌نده‌یش لێوه‌ی نزیك بیت، تۆ هه‌ر بێلایه‌نیت! من نزیكه‌ی چوار ساڵ له گرده‌كه‌ی گۆڕان و له میدیاكانی ئه‌واندا كارم ده‌كرد و ته‌نانه‌ت هه‌موو قسه و ڕه‌فتارێكی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وام و پیشه‌كه‌شم هه‌ر به قازانجی ئه‌وان بوو، كه‌چی ڕۆژێك به حیزبی و لایه‌نگری حیزب تۆمه‌تبار نه‌كرام و هه‌ر پێم ده‌وترا بێلایه‌ن، ئازا، بوێر، چونكه ده‌مزانی له‌وێوه مۆری بێلایه‌نی و حیزبی بوون ده‌درێ له خه‌ڵك!
جارێكی تریش وتم، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی سنوری خێمه و خێڵی تێنه‌په‌ڕاندووه، هه‌مووی له‌سه‌ر خێڵه‌كه‌ی، له‌سه‌ر گوند و ده‌واره‌كه‌ی، ئاماده‌یه شه‌ڕه كوته‌كت له‌گه‌ڵ بكات، ده‌می هه‌ر كه‌سێك بكه‌یته‌وه، جنێوێك ده‌دات به كوردستان، له هه‌ر كه‌س بپرسه كوردستان بۆ تۆ مانای هه‌یه؟ ده‌ڵێت نا، به‌ڵام ڕه‌خنه‌یه‌ك له گونده‌كه‌ی، له شاره‌كه‌ی، له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی بگره، حه‌یا و ئابڕووت ده‌بات، ده‌ڵێت سوكایه‌تی به شاره‌كه‌م ده‌كه‌یت؟!