فراكسیۆنە كوردستانییەكان هه‌وڵه‌كانیان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی خورماتوو چڕ ده‌كه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وێڕای بوونی بڕیاری قەرەبووكردنەوەی ھاوڵاتییانی خورماتوو بەھۆی رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر، بەڵام تا ئێستا بڕیارەكە جێبەجێنەكراوە. كابینەی پێشووی حكومەتی عێراق خۆی لە جێبەجێكردنی بڕیارەكە دزیەوە، فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش لە ھەوڵدان لەگەڵ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكان جارێكی دیكە بڕیارەكە بۆ ئەم كابینەیەی حكوومەتی عێراق بنێرنەوە، بۆ ئەوەی ھاووڵاتییانی خورماتوو قەرەبوو بكاتەوە.
له‌مباره‌شه‌وه نەوزاد رەسوڵ، پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش بۆ كوردستان 24 باسی وردەكاری بڕیارەكەی ئەوكاتی پەرلەمانی عێراق دەكات و ده‌ڵێت، ئه‌وكات لێژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنرا، كه نوینه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی له‌خۆ ده‌گرت، به‌ڵام به‌هۆی خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه له ئه‌نجامی رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر ئاڵۆزی تێكه‌وتبوو، كاره‌كانی ئه‌و لێژنه‌یه په‌كی كه‌وت.
له‌كاتێكیشدا ئاوارەكانی خورماتوو بابەتی قەرەبووكردنەوەیان بردووەتە لای ئەندامە كوردەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی ئەم پرسە لەگەڵ بەغدا باس بكەن، مەیادە نەجار، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت: لەگەڵ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان لەسەر ئەم بابەتە، جدییتر لە جاران كار ده‌كه‌ن.
بڕیارەكەی خولی رابردووی پەرلەمانی عێراق ھەروەكو خۆی ماوەته‌وه، كابینەی پێشووی حكوومەتی عێراقیش خۆی لە جێبەجێكردنی بڕیارەكە دزیەوە، ئێستاش فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق جارێكی دیكە هه‌وڵ ده‌ده‌ن بڕیارەكە بنێرنەوە بۆ حكوومەتی عێراق، بۆ ئەوەی ھاوڵاتییانی خورماتوو قەرەبوو بكاتەوە.
H.B