په‌رله‌مانی كوردستان له دادگای ئیتحادی سكاڵا تۆمار ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، جوان رۆژبه‌یانی رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی كوردستان سكاڵای یاسای له دژی به‌ندێكی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق تۆمار ده‌كات.
گوتیشی: سكاڵاكه له دادگای باڵای ئیتیحادی تۆمار ده‌كه‌ین.
روونیشیكرده‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه‌یان كۆده‌بێته‌وه و پارێزه‌رێكی په‌رله‌مان راده‌سپێرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا بكات و سكاڵا تۆمار بكات.
به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، ئاواره‌كان ده‌بێته بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان و له‌وێ به‌شداری پرۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن.
به گوێره‌ی لێدوانی جوان رۆژبه‌یانی به‌شێكی هاووڵاتیانی كورد له كه‌ركووك و مووسڵ ئاواره‌ن و ناوچه‌كانیان له ره‌وشێكی ناهه‌مواردایه و ناتوانن بۆ ده‌نگدان بگه‌ڕێنه‌وه و به‌و پێیه بێت مافی ده‌نگدانیان ده‌فه‌وتێت.
هه‌روه‌ها هێشتا هه‌زاران خێزانی سنووری پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، دیاله، سه‌لاحه‌دین، ئه‌نبار له سنووری هه‌رێمی كوردستان و له كه‌مپه‌كانن و ناتوانن بۆ ده‌نگدان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
بڕیاره رۆژی 1ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.