عه‌زیز وه‌یسی: هێزی پێشمه‌رگه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی زانستیانه هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
لیوا عه‌زیز وه‌یسی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه زۆر پێویستی زانستیی هه‌یه و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی زانكۆكانی كوردستان و پشتیوانی خه‌ڵك كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر رووحی مه‌عنه‌وی هێزی پێشمه‌رگه درووست ده‌كات.
عه‌زیز وه‌یسی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 گوتیشی: هێزی پێشمه‌رگه له زۆر لایه‌نه‌وه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و كاری جدی هه‌یه بۆ پێشخستنی تواناكانی.
ئه‌م قسانه‌ی لیوا عه‌زیز وه‌یسی له كۆتایی ئه‌و خوله هاتن، كه زانكۆی ستراتفۆردی ئه‌مه‌ریكی له هه‌ولێر بۆ 2500 به‌شداربووی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی كردبوویه‌وه.
له خوله‌كه‌دا راهێنان و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی ته‌ندرووستیی وترانه‌وه و هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و ته‌ندرووستی به‌شداربوون له سه‌رخستنی خوله‌كه‌دا.
ساقی بارزانی، سه‌رۆكی زانكۆكه بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، زانكۆكه‌یان ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌و هه‌وڵانه‌یان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری ته‌ندرووستی هێزی پێشمه‌رگه.