كوردستان 24 به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی دوو منداڵ ده‌كات كه به‌زنجیر به‌ندكراون
K24 - زاخۆ:
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی دوو منداڵی ئاواره له زاخۆ، كه له‌لایه‌ن دایك و باوكیان به زنجیر به‌سترابوونه‌وه، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای هۆیدا هێناوه و كوردستان 24یش به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كه ده‌كات.
په‌یامنێری كوردستان 24 له زاخۆ رایگه‌یاند، ماڵی هه‌ردوو منداڵه‌كه له‌لایه‌ن ئاسایشی زاخۆوه دۆزراوه‌ته‌وه و منداڵه‌كان ره‌وانه‌ی نووسینگه‌ی توندوتیژی دژی خێزان كراون و به بڕیاری دادگاش، دایك و باوكه‌كه ده‌ستگیركراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و منداڵانه و خێزانه‌كه‌یان له‌ناو كه‌مپی ئاواران ده‌ژین، خاوه‌ن دوكانێكی نزیك كه‌مپه‌كه‌ش باس له‌وه ده‌كات، كه منداڵه‌كان ده‌هاتنه دوكانه‌كه‌ی و شوێنی ئه‌شكه‌نجه به‌سه‌ر جه‌سته‌یانه‌وه دیار بووه.
ئ. م