دوو ھاووڵاتی كورد لە رێگای كەركووك - كفری رفێندران
K24 - گەرمیان
شەوی رابردوو دوو ھاووڵاتی دانشتووی کفری، لە رێگای نێوان کفری و کەرکووک رفێندران.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ناوچەكە بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەو دوو ھاووڵاتییە کاسبن، شەوی رابردوو لە نزیك شارۆچکەی داقوق کاتێك ئۆتۆمبێلەکەیان پەکی دەکەوێت چەند چەکدارێکی نەناسراو دێنە سەریان و ھەردوو ھاووڵاتیەکە دەڕفێنن".
گوتیشی: "ھێزە ئەمنییەکان ناوچەكە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە، بەڵام تائێستا چارەنووسی ھەردوو رفێندراوە کە دیار نییە".