ئه‌مڕۆ له یاری لوتكه‌دا به‌حرێن و عێراق شه‌ری گه‌یشتن به مۆندیال ده‌كه‌ن
هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەم یاری پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەر رووبەرووی بەحرەین دەبێتەوە، ئه‌م یارییه بۆ عێراقییه‌كان یاری تۆڵه‌كردنه ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی له یاریی كۆتایی رۆژئاوایی ئاسیا عێراق له‌سه‌ر خاكی خۆی نازناوه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌حرێن له‌ده‌ستدا.
بریارە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:30 خولەک بە کاتی هەولێر، هەڵبژاردەی تۆپی پێ عێراق لە یەکەم یاری پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەر لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان رووبەرووی هەڵبژاردەی بەحرێن ببنەوە، ئەم دوو هەڵبژاردەیە پێشتر سێ‌جار لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە و شێرەکانی رافیدەین دوو یارییان بردۆتەوە و لە یارییەکیش دۆراون.
هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەلەی سێیەمی کیشوەری ئاسیا، شانبه‌شانی هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی به‌حرێن، ئێران، هۆنگ کۆنگ و کەمبودیا رکابەری گەیشتن بە مۆندیالی 2022 دەکات، کە ئەم هەڵبژاردەیە تەنها جارێک ئەویش لە ساڵی 1986 بەشداری مۆندیال کردووە.