ئارام محه‌مه‌د: له چه‌ند رۆژی داهاتوو زانكۆلاین كارا ده‌كرێت و ئه‌مساڵ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری خوێندنی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئارام محه‌مه‌د رایگه‌یاند، له چه‌ند رۆژی داهاتوو، زانكۆلاین كارا ده‌كرێت و ئه‌مساڵ خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆر ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به چاودێری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆنگره و پێشانگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ خوێندن و ته‌كنه‌لۆژيا و قوتابيان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
ئه‌م كۆنگره‌یه به گه‌وره‌ترين كۆڕبه‌ند و به‌يه‌كگه‌يشتنى زانكۆ و په‌يمانگه و قوتابخانه و ته‌كه‌نه‌لۆژيا داده‌نرێت له‌گه‌ڵ فێرخوازان و بڕيارده‌ران و پسپۆڕانى ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تى كه‌رتى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا و تا رۆژی 8/9/2019 به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژانه له كاتژمێر 10:00 تا 6:00 ئێواره به كاتی هه‌ولێر چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی كۆنگره و پیشانگه‌كه، وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان، ئارام محه‌مه‌د بۆ كوردستان24 گوتی: له چه‌ند رۆژی داهاتوو پلانی وه‌رگرتن كارا ده‌كرێت و له چاو ساڵانی رابردوو كورسی خوێندن زیاتر دابین كراوه.
گوتیشی: له چه‌ند رۆژی داهاتوو رێنمایی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌رده‌چێت و توانای ئینگلیزیش ده‌خرێته چوارچێوه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی زمان.
له باره‌ی خوێندنی پارالێلیشه‌وه، وه‌زیری خوێندنی باڵا رایگه‌یاند، به ته‌ئكید كرێی خوێندن كه‌م ده‌كرێته‌وه.
پێشتریش، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا، وەزیرى خوێندنى باڵا رایگه‌یاندبوو، دەمانەوێت رێنماییەکانى ماستەر و دکتۆرا بەشێوەیەک دابڕ‌ێژین رێگر بێت لە چوونە دەرەوەى سامانى نیشتیمانى وڵاتەکەمان.
كۆنگرێس و پێشانگای (میتس) له‌لایه‌ن (ئێرا ئاربۆ) به هاوبه‌شیی یه‌كێتی زانكۆكانی نێوده‌وڵه‌تی و زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك و زانكۆی نۆلێج، رێكخراوه و كوردستان24 سپۆنسه‌ر و هاوبه‌شى ميديايى ئه‌و كۆنگره فراوانه‌یه و رۆژانه به‌چڕی رۆماڵی ده‌كات.