گه‌وره‌ترین كۆڕبه‌ند و به يه‌كگه‌يشتنى زانكۆ حكومى و ئه‌هلییه‌كان له هه‌ولێر كرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بە چاودێری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنگرە و پێشانگه‌ی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ خوێندن و ته‌كنه‌لۆژيا و قوتابيان به سپۆنسەری میدیایی كوردستان 24 لە هەولێر کرایەوە.
ئەم كۆنگره‌یه به گه‌وره‌ترين كۆڕبه‌ند و به يه‌كگه‌يشتنى زانكۆ و په‌يمانگه و قوتابخانەكان داده‌نرێت و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئامانج و ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بێت لەسەر ئاستی زانستی خوێندن و قوتابیان بباته قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر.
ده‌یان كه‌سانی شاره‌زای پسپۆڕ له پێشه‌نگاكه‌دا به‌شداربوون، وه‌زیری خوێندنی باڵا باس له‌پلانی چه‌ند ساڵی داهاتوو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاستی قوتابیان زياتر به‌زربكه‌نه‌وه دوای كۆتایی هاتنی خوێندن هه‌ركه‌سه‌و به‌پێی لێهاتوويی خۆی كاری بۆ بدۆزرێته‌وه.
له پێشانگاكه‌دا چه‌ندین پانێلی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی خوێندن له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاوه ئه‌نجامدا، به‌ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانى به‌ره‌وپێشچوونی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی به‌شێك له زانكۆی بیانی به‌شداربوون بۆئه‌وه‌ی سیسته‌می خوێندنی خۆیان به‌و كه‌سانه ئاشنا بكه‌ن كه ئاره‌زووی خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن.
كردنه‌وه‌ی پێشانگای له‌م شێوه‌یه و به‌یه‌كگه‌یشتنی سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكانی ناوخۆيی و بیانی، به ده‌رفه‌تێكی باش ده‌زانرێت بۆ سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و دانانی سیسته‌مێكی سه‌رتاسه‌ری له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی چالاك و ئاماده‌كراو بۆ پاشه‌ڕۆژی وڵات پێبگه‌یه‌نرێت.
ئ. م