یواخیم لۆف: راسته ترسمان هه‌یه به‌س ده‌توانین ڤان دایك ببڕین
له پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به یۆرۆی2020 ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا له یاری لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م رووبه‌روو ده‌بنه‌وه، له یاری رابردوو ئه‌لمانیا له نێو خاكی پرته‌قاڵه‌كان براوه بوو، مانشافته‌كان چاویان له دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌كه.
یواخیم لۆڤ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له باره‌ی یارییه‌كه گوتی: به سێ هێرشبه‌ر یاری ده‌كه‌ین، به‌ڵام بۆ ناوه‌راست و به‌رگری به شێوازێكی جیاوازتر یاری ده‌كه‌ین.
لۆڤ سه‌باره‌ت به پێكهاته‌كه‌ی ده‌شڵێت: ئه‌م یاریزانانه‌ی بانگهێشت كراون سه‌رجه‌میان ئاماده‌ن، ته‌نیا لیۆن گوریسكای یاریزانی بایرن نه‌بێت كه له‌راهێنانه‌كان هه‌ستی به‌ئازار كردووه، به‌ڵام یاری نه‌كردنی یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
لۆف ده‌شڵێت: له هه‌ر یارییه‌ك به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا یارییه‌كی جیاوازمان بینیوه، له راستیدا هۆڵه‌ندا له‌م دوو سێ ساڵه‌ی رابردوو زۆر پێشكه‌وتووه، به‌روونی له یارییه‌كانیان دیاره ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
لۆف گوتیشی: بێگومان بوونی ڤان دایك مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئێمه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین له‌و یارییه ڤان دایك تێپه‌ڕێنین و گۆڵ بكه‌ین، هه‌رچه‌نده دووركه‌وتنه‌وه‌ی به‌شێك له یاریزانه‌كانمان به‌هۆی پێكانه‌وه ره‌نگه تووشی كێشه‌مان بكات.
ئه‌ڵمانیا له سێ یاری رابردوو سێ بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌و به نۆ خاڵ به‌شیوه‌ی كاتی دووه‌می كۆمه‌له‌ی سێیه‌می گرتووه به‌لام یارییه‌كی كه‌متر له ئێرله‌ندای پێشه‌نگ ئه‌نجامداووه.
هه‌رچی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندایه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رۆنالد كویمان ده‌یه‌وێت ركابه‌ری له‌سه‌ر خانه‌كانی پێشه‌وه‌ی كۆمه‌له‌كه‌ی بكات و تۆڵه‌ی شكستی یاری رابردو بكاته‌وه،
هۆڵه‌ندا به پشت به‌ستن به تواناكانی ڤاندایك، دێ لێخت، دی یۆنگ، یستیڤان دیفیر، سترۆتمان لۆگ دیۆنگ، سیڤ بێرگیوس، ده‌یانه‌وێت له‌ناو خاكی مه‌كیننه‌كان سێ خاڵ به‌ده‌ست بێنن،
هۆڵه‌ندا له كۆمه‌له‌كه‌ی دوو یاری ئه‌نجامداوه، سه‌ركه‌وتنیكی به‌رامبه‌ر رووسیا هه‌یه و یارییه‌كی به‌رامبه‌ر ئه‌لمانیا دۆراندووه، ئێستاش ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه به‌دوای دووه‌م بردنه‌وه له سێیه‌م یاری ده‌گه‌رین و دینه‌وه نێو ركابه‌رییه‌كان بۆ پله‌كانی پێشه‌وه.