سۆران.. ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له رووبار دۆزرایه‌وه
K24 - سۆران:
ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك، له‌ناو رووباری سۆران له نزیك پردی حافیز دۆزرایه‌وه و پێده‌چێت ماوه‌یه‌كی زۆریش بێت له‌ناو ئاوه‌كه مابێته‌وه.
رائید ئاری جیهانگیر، ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی به‌رگری شارستانی رواندز، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له بوونی ته‌رمێك له‌ناو رووبار و نزیك پردی حافیز ئاگاداركراونه‌ته‌وه، تیمێكی ئه‌وان به هاوكاری ئاسایش و پۆلیسی سۆران، چوونه‌ته شوێنه‌كه و ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێناوه.
رائید ئاری راشیگه‌یاند، به گوێره‌ی پشكنینی سه‌ره‌تایی ته‌رمه‌كه هی پیاوێكی به ته‌مه‌نه و پێده‌چێت ته‌مه‌نی له سه‌رووی 60 ساڵی بێت و ماوه‌یه‌كی زۆریش بێت له‌ناو ئاو مابێته‌وه.
یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كانیش كه له شوێنه‌كه بوو، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌وان به ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌وه‌یه‌كی خنكاوه‌كه‌دا كردووه و نه‌وه‌كه‌ی گوتوویه‌تی، ئه‌و پیاوه خنكاوه ناوی (حه‌مید عوسمان)ـه، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی كۆیه‌یه و رۆژی 18ی مانگی رابردوو، له بناری قه‌ندیل بێسه‌روشوێن بووه.
شایه‌تحاڵه‌كه راشیگه‌یاند، به گوێره‌یه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌لایه‌ن نه‌وه‌كه‌یه‌وه نێردراوه و نیشانه‌كانی گوت، پێده‌چێت ته‌رمی پیاوه‌كه بێت.
ئێستا ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه له پزیشكی دادیه و توێكاری بۆ ده‌كرێت، لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
ئ. م