وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌باره‌ی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدۆكا، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی كێشه‌كانی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت له هه‌رێمی كوردستان، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات و ده‌ڵێت:"ماوەی دوو رۆژە تێبینی و گلەیی ژمارەیەك له هاووڵاتیانی بەڕێز لە رێگای سۆشیال میدیا به‌من گه‌یشتووه، تاكو بتوانین بە شێوەیەکی شایستەتر لە خزمەتی ئێوەی بەرێز دابین، تكایە به نامە و له رێگه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌وه (009647504761663) پەیوەندیی بە هاوكارمان ستیڤ كۆیی بكه‌ن".
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ڤیدیۆیه‌كی خۆیدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "له رێگه‌ی sms، یاخود WhatsApp یان Viber له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت پێویستیمان بەم زانیاریانەیە ( ناوی كۆمپانیای دابینکەری ئینته‌رنێت، جۆری ئامێر، شوێنی جوگرافیی بەكاربەر، جۆری كەموكورتی و كاتەكەی).
ئانۆ عه‌بدۆكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه "بە هەبوونی ئەم زانیاریانە، دەتوانین باشتر، كاراتر، شایستەتر به شیوه‌یه‌كی پیشه‌یی و پراكتیكی له خزمەتی ئێوەی بەرێز بین، تاكو له رێگای كەناڵەكانی فەرمی ئاراستەی جێگای مەبەستی بكەین و بەدواداچوونی پەیوەستی بۆ ئەنجام بدەین".