یەکێتی رۆژی بەستنی کۆنگرەی دیارکرد

بە فەرمی یەکێتی رۆژی بەستنی کۆنگرەی یەکلا کردەوە

K24 – سلێمانی:

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بڕیار درا، رۆژی 7ی کانوونی یەکەم– دوانزدەی ئەمساڵ، یەکێتی کۆنگرە ببەستێت.

ئەمڕۆ شەممە، دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لەبارەی دیارکردنی رۆژی بەستنی کۆنگرە کۆ بووەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی: "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بڕیار دراوە، رۆژی 07/12/2019 یەکێتی کۆنگرە ببەستێت".

H.J