زاخۆ: گەنجێکی 19 ساڵیی له رووباری خابوور خنكا

K24 - زاخۆ:
گه‌نجێكی 19 ساڵان، به‌ناوی (ئه‌حمه‌د عه‌بدی حه‌سه‌ن)، له گوندی "دوولا"ی ده‌ڤه‌ری لێفێ زاخۆ، له‌ناو ئاوی رووباری خابوور خنكا.
ئه‌ڤیندار عیزه‌ت، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانی زاخۆ، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتژمێر 5 و نیوی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6/9/2019 رووی داوه و گه‌نجه‌كه له ناو رووبار و له كاتی مه‌له‌وانیدا خنكاوه.
راشیگه‌یاند، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان، تیمه‌كانیان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و دوای نزیكه‌ی كاتژمێرێك، ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌یان له رووبار ده‌رهێنا و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی زاخۆیان كرد.
به گوێره‌ی ئاماری به‌رگریی شارستانی زاخۆش، ئه‌مساڵ ئه‌مه 9یه‌مین حاڵه‌تی خنكانه كه له رووباری خابوور تۆمار ده‌كرێت.
ئ. م