پوتن 2 رۆژ به‌ر له 11ی سێپتێمبه‌ر جۆرج بوشی له هێرشه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه
سه‌رچاوه: RT
ئ. م
K24 - هه‌ولێر:
شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی پێشووی ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا (CIA)ی له كتێبێكدا، باس له ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی نێوان ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و جۆرج بوش، سه‌رۆكی پێشووتری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
به گوێره‌ی كتێبه‌كه، دوو رۆژ به‌ر له هێرشه‌كه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 بۆ سه‌ر هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی له نیویۆرك، ڤلادیمێر پوتن له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی جۆرج بوشی له هێرشه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و نووسه‌ره له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "پوتن له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بوشی ئاگادار كرده‌وه كه هه‌واڵگریی رووسیا تێبینی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی كردووه (هه‌ندێكیان ده‌مێكه ئاماده‌كارییان بۆ ده‌كرێت) و سه‌رچاوه‌كه‌شی ئه‌فغانستانه".
جۆرج بیب، نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یه و له سه‌روبه‌ندی هێرشه‌كه‌دا، شیكه‌ره‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا بووه و له كتێبێكدا به‌ناوی "ته‌ڵه‌ی رووسیا: چۆن شه‌ڕی سێبه‌ری ئێمه له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌بێته كاره‌ساتێكی ئه‌تۆمیی The Russia Trap: How Our Shadow War with Russia Could Spiral Into Nuclear Catastrophe"، باس له هه‌ندێك نهێنی و ورده‌كاریی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌كات، كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه، یه‌كێكه له ورده‌كارییه‌كان.