ژنه سیاسه‌توانێك له توركیا "به هۆی تویته‌ره‌وه" 10 ساڵ زیندانیی ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
دادگای توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بڕیاری 10 ساڵی زیندانیكردنی بۆ ژنه سیاسه‌توانێكی سه‌ر به پارتیی گه‌لی كۆماریی توركیا (جه‌هه‌په) ده‌ركرد.
هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره بۆ (جه‌نان قه‌فتانجی ئۆغلو)، له پارتیی گه‌لی كۆماریی ئۆپۆزیسیۆن، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، گوایه له‌و تویت و بابه‌تانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه "بانگه‌شه‌ی تیرۆریستی" بڵاو كردووه‌ته‌وه و "سووكایه‌تیی به سه‌رۆكی وڵات كردووه".
به‌رپرسێكی جه‌هه‌په‌ش له ئیستانبول ئاشكرای كرد، دادگاكه سزای 9 ساڵ و 8 مانگ زیندانی بۆ جه‌نان ده‌ركردووه.
رۆژنامه‌ی جمهوریه‌تی سه‌ر به جه‌هه‌په، بڕیاره‌كه به بڕیارێكی سیاسی ناو ده‌بات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌و جۆره بۆ ئه‌و ژنه، كه سه‌رۆكی لقی ئیستانبولی جه‌هه‌په‌یه، بۆ سه‌ركه‌وتنی پارته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان به‌رامبه‌ر به ئاكپارتی.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كان، ئه‌و ژنه رۆڵێكی سه‌ره‌كی له سه‌ركه‌وتنی ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو، كاندیدی جه‌هه‌په هه‌بووه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئیستانبول، كه شاره‌كه به ده‌روازه‌ی كۆنتڕۆڵی سیاسه‌ت داده‌نرێت له توركیا.
ئ. م