"خێزانی داعشه‌كان له باشووری عێراق كۆده‌كرێنه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئه‌لمۆنیتۆر، پێشنیازكراوه خێزانی داعشه‌كان كه له چه‌ند خێوه‌تگایه‌كی سووریا و عێراقدا كۆبوونه‌ته‌وه بگوازرێنه‌وه بۆ باشووری عێراق، سه‌ركرده ئه‌منییه‌كانی عێراقیش هۆشدارییانداوه له هیچ بارودۆخێكدا ئه‌و خێزانانه نه‌برێنه پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ئه‌و پێگه ئه‌مه‌ریكییه ده‌ڵێت: "له كاتێكدا ئاواره‌كانی خێوه‌تگاكان ده‌ستیان به گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌ینه‌وا كردووه، به‌ڵام ترس له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه، خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وا نیگه‌رانن له هاتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی عێراق بۆ پارێزگاكه كه له خێوه‌تگاكانی سووریادا ده‌ژین و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی داعش هه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه لیوا نه‌جم جبووری، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا گوتوویه‌تی: "ئه‌وه بیرۆكه‌یه‌كی باش نییه، پێویستمان به كاته بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌ڕی ببن، گواستنه‌وه‌ی خێزانی داعشه‌كان له خێوه‌تگای ئه‌لهولی سووریاوه بۆ عێراق بیرۆكه‌یه‌كی خراپه".
له راپۆرتێكی رێكخراوی هیومه‌ن رایتس وۆچیشدا كه له 4/9/2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆیی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، له 23/8/2019 وه به ئه‌نقه‌ست 2000 ئاواره‌ی خه‌ڵكی پارێزگاكه‌یان به پاساوی بوونی په‌یوه‌ندی به رێكخراوی داعشه‌وه له خێوه‌تگه‌كان ده‌ركردووه.
له كۆتاییه‌كانی مانگی ته‌مووزی رابردوو راپۆرته‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه پلانێك هه‌یه ئه‌و خێزانانه‌ی له خێوه‌تگای ئه‌لهول ده‌گه‌ڕێنه‌وه له شوێنێكی تایبه‌تدا له خێوه‌تگای ئه‌اجدعه له نزیك گه‌یاره له باشووری پارێزگای نه‌ینه‌وا داببڕێنرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان و سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن: "دژی هێنانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی عێراقین بۆ ناوچه‌كه".
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی هیومه‌ن رایتس وۆچ كه مانگی ته‌مووزی رابردوو بڵاوكرایه‌وه، نزیكه‌ی 3000 عێراقی هێشتا له خێوه‌تگه‌ی ئه‌لهولی سووریادان.