تهرمێك دوای 22 رۆژ مانهوهی له پزیشكی داد دهناسرێتهوه
K24- سلێمانی:
تەرمێك دوای 22 رۆژ مانەوەی لە پزیشکی دادی سلێمانی ناسنماکەی ئاشکرابوو و، دەرکەوت كه کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی بێ لانە بووە و لەسەر ڕێگای نێوان سلێمانی- دەربەندینخان، ئۆتۆمبیلێك کە جۆرەکەی نازاندرێ، دەیشێلێت و شۆفێرەکە جێی دەھێڵێت، پاشان پۆلیس دەگاتە سەر ڕووداوەکە و دەیگەیەنێتە نەخۆشخانە.
لهكاتێكیشدا کەسوکاری ھاووڵاتیەکە لەڕێگای دادگاوە داوای تەرمی قوربانییهكه دەکەن، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دووپاتی دهكاتهوه، لە لێكۆڵینهوهكانیان بۆ دەستگیرکردنی شۆفێرە ھەڵھاتووەکە بهردهوامن.
ساڵانە داواکاری بۆکردنەوەی جیگایەکی تایبەت بە کەسە بێ لانەکان پێشکەشی حکوومەت دەکرێت، بەڵام نەتواندراوە جێبەجیێ بکرێت، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و کۆمەڵایەتی سلێمانیش نیگەرانە لەڕووداوەکە و عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی ئهو فهرمانگهیه داوای بەپەلە دروستکردنی ئەو جێگایە دەکات.
H.B