بانكی رافیده‌ین پێشینه‌یه‌كی دیكه به فه‌رمانبه‌ران ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاند، وه‌جبه‌یه‌كی نوێی پێشینه به فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌دات كه بڕه‌كه‌ی له 5 ملیۆن دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا 25 ملیۆن دینار ده‌بێت و له رێی پێناسی ماستهركاردی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌درێت.
بانكه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا راشیگه‌یاندووه، ئه‌م وه‌جبه نوێیه 5هه‌زار و 800 فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته‌وه، كه توانیویانه كارتی ئه‌لیكترۆنی بانكه‌كه به‌ده‌ست بخه‌ن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پێشینه‌یه له رێی په‌نجه‌مۆری داواكراوه‌كه‌وه ده‌درێت و به نامه‌یه‌كی مۆبایل له خه‌رجكردنی پاره‌كه ئاگادار ده‌كرێته‌وه.