تۆڕی كاره‌بای عێراق 30 ملیار دۆلاری پێویسته
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 10/9/2019، لوئه‌ی خه‌تیب، وه‌زیری كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند: "چاككردنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای عێراق پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت و بۆ ئه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی كاره‌بای وڵات نۆژه‌نبكرێته‌وه، پێویستی به وه‌به‌رهێنانێكه له 30 ملیار دۆلار كه‌متر نه‌بێت".
ئه‌و قسانه‌ی وزیری كاره‌بای عێراق له كاتێكدایه، زیاتر له 16 ساڵه رژێمی سه‌ددام حسێن رووخێنراوه، به‌ڵام هێشتا عێراق به‌ده‌ست كه‌می كاره‌باوه ده‌ناڵێنێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی زۆری نه‌وتی خاوه و دوای سعوودیه، به دووه‌م گه‌وره به‌رهه‌مهێنی نه‌وتی خاوی ناوچه‌كه له‌ناو رێكخراوی ئۆپیك داده‌نرێت.
به‌گوێره‌ی لێدوانه فه‌رمییه‌كان، به‌رهه‌می نه‌وتی عێراقیش رۆژانه به‌ره‌و 5 ملیۆن به‌رمیل ده‌ڕوات. به‌ڵام ساڵانه له چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق دژی حكوومه‌تی عێراق خۆپیشاندانی فراوان ئه‌نجام ده‌درێت و یه‌كێك له داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی هاووڵاتیانیش دابینكردنی كاره‌بایه.