پارتی سی ڤی كاندیدی پارێزگاری پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كرد
K24 - هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان، به فه‌رمی سی ڤی فرسه‌ت سۆفی، بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر، پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كردووه و بڕیاریشه رۆژی پێنجشه‌ممه 12/9/2019 ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه، ده‌نگ به فرسه‌ت سۆفی ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی نه‌وزاد هادی وه‌كو پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستبه‌كاربێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی نه‌وزاد هادی، ده‌درێت له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئ. م