فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوون بۆ جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ركرا
K24 - هه‌ولێر:
له ڕاگه‌يانراوێكدا فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردووه.
له‌مه‌ودوا هه‌ریه‌ك له مسته‌فا سه‌ید قادر، له پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، له پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، وه‌كو جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كارده‌بن.
ده‌قی راده‌گه‌یه‌ندراوه‌كه:
"ڕاگه‌یه‌نراوێک له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه:
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 8/9/2019 فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی به‌ڕێزان جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا وه‌ك جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رکرد.
فه‌وزی هه‌ریری
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
10/9/2019"