نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قو‌ربانييانى كه‌ربه‌لا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان, پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانيانى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كه‌ربه‌لاى كرد، كه تێیدا 31 زیاره‌تكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماده‌يى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پێشوازى له برينداران ده‌ربڕى.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
"پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قو‌ربانييانى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ين كه له ئه‌نجامى قه‌ره‌بالغى و به‌سه‌ريه‌كدا كه‌وتنى به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمێكى ئايينيى شيعه، زياتر له (30) كه‌س گيانيان له ده‌ست دا و به ده‌يانى ديكه‌ش بريندار بوون.
له دڵه‌وه هاوخه‌م و هاوسۆزيانين و خواى مه‌زن دڵنه‌واييان بداته‌وه، هيواى به‌هه‌شت بۆ قوربانييان و زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين. هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كى پزيشكى و پێشوازى له برينداران ئاماده‌يه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
10/9/2019"