وه‌زاره‌تی شه‌هیدان دڵنیایی ده‌داته كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان
K24- هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌پرسی ئه‌نفال داواكارییه‌كی 16 خاڵی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنیان. بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، داواكارییه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌نفال و زیندانیانی سیاسی یه‌كێك ده‌بێت له خاڵه‌كانی گفتوگۆی نێوان شاندی باڵای دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا، كه بڕیاره له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا شانده‌كه سه‌ردانی به‌غدا بكات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له پرسی ئه‌نفال له گه‌رمیانه‌وه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له هه‌ولێر كرد، دوای كۆبوونه‌وه‌یان له گه‌ڵ وه‌زیر و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه، هاوڕێ پێشڕه‌و، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له پرسی ئه‌نفال رایگه‌یاند، داواكارییه‌كی 16 خاڵییان داوه‌ته وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان.
خواست و داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له پرسی ئه‌نفال كه به‌ناوی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفاله‌وه داوای ده‌كه‌ن به داواكارییه‌كی ڕاست و ڕه‌وا وه‌سف ده‌كرێت، به‌ڕه‌ڤان حه‌مدی، بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆربه‌ی داواكارییه‌كانی ئه‌وان له چوارچێوه‌ی پلانی چوار ساڵی داهاتووی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، له داهاتووشدا كاری جدی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی كردووه‌ته یه‌كێك له خاڵه‌كانی گفتوگۆی شاندی باڵای دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا، كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌ردانی به‌غدا بكات.
گرنگترینیشیان بریتییه له پرسی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان، هاوتاكردنی ماف و ئیمتیازاته‌كانی شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان و زیندانیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، كه هاوشێوه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی عێراقی لێ بكرێت.
H.B