زاخۆ.. 11 خاوه‌ن مۆلیده ده‌ستگیركران
K24 - زاخۆ:
به بڕیاری دادگا و دوای سكاڵای هاووڵاتیان له‌سه‌ر نرخی ئه‌مپێری كاره‌با بۆ مانگی ئاب، پۆلیسی زاخۆ، 11 خاوه‌ن مۆلیده‌ی ده‌ستگیركرد و بڕیاری ده‌ستگیركردنی 10 خاوه‌ن مۆلیده‌ی دیكه‌ش ده‌رچووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی زاخۆ، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، له رێگه‌ی قائیمقامیه‌تی زاخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی كاره‌بای شاره‌كه، له دادگا سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و خاوه‌ن مۆلیدانه تۆماركراوه، كه سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی حكومه‌تیان كردووه له نرخی ئه‌مپێر و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ده‌بوایه ئه‌و خاوه‌ن مۆلیدانه ته‌نها 8 هه‌زار و 500 دینار وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌وان بڕی هه‌زار دیناریان بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێك زیادكردووه و 9 هه‌زار و 500 دیناریان
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه ئه‌مڕۆ 10/9/2019، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 11 خاوه‌ن مۆلیده ده‌رچووه و بڕیاره 10ی دیكه‌ش ده‌ستگیر بكرێت.
ئ. م