ئه‌نقه‌ره: ده‌ستبه‌رداری كڕینی ئێف35 نابین
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ده‌ستبه‌رداری كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف35ی ئه‌مه‌ریكی نابن و ده‌ركردنیان له‌و پڕۆژه‌یه كارێكی ئاسان نییه.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كالن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره ده‌ستبه‌رداری كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف35 نابێت.
گوتیشی: ده‌ركردنی توركیا له پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی ئێف35 كارێكی هه‌روا ئاسان نییه.
به هۆی كڕینی سیستمی ئێس400ی رووسی، ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه، توركیای هاوپه‌یمانی له فڕۆكه‌ی ئێف35 بێبه‌ش بكات و سه‌ره‌ڕای به‌شداریكردنی توركیا له پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌كاندا، واشنتن رایگه‌یاندووه، ئه‌و فڕۆكه‌یه به توركیا نافرۆشن.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر