كه‌ربه‌لا سێ رۆژ ماته‌مینی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 11/9/2019، پارێزگای كه‌ربه‌لا، سێ رۆژ ماته‌مینی بۆ گیانی ئه‌و كه‌سانه راگه‌یاند كه له رێوڕه‌سمی عاشوورادا دوێنێ به‌سه‌ریه‌كدا كه‌وتن و گیانیان له ده‌ستدا.
پارێزگای كه‌ربه‌لا له‌وباره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "له‌سه‌ر داوای نسه‌یف خیتابی، پارێزگاری كه‌ربه‌لا، عه‌لی مالیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و پاش ره‌زامه‌ندیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ربه‌لا بۆ رێزنان له رۆحی قوربانییه‌كانی عاشوورا و زیاره‌تكارانی ئیمام حوسێن، ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌مینی گشتی له پارێزگاكه راده‌گه‌یێنێ، چونكه ئه‌وانه‌ی له‌و رێوڕه‌سمه‌دا بوونه‌ته قوربانیی خۆشه‌ویستییان بۆ ئیمام حوسێن ده‌رده‌بڕی و شوینكه‌وتووی ئه‌و بوون".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری "شه‌هیدان" ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین و بۆ رێزگرتن لێیان ده‌وامی فه‌رمیی له پالارێزگای كه‌ربه‌لا راده‌گیرێت".
رۆژی سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: "به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و به‌سه‌ریه‌كدا كه‌وتنی زیاره‌تكارانی كه‌ربه‌لا، 31 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه".