جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پشتگیری یه‌ك لیستی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ پرسی ده‌ستوور سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، وەکو سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ ئەوەدان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەسەر نووسینەوەی دەستوور، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان یەکدەنگ و هاوڕابن.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتیشی: "لەگەڵ ئەوەین لایەنە کوردستانییەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەیەک لیست بەشداری بکەن".

ئاماژەی بەوەشدا، هەندێك هەوڵ لە پەرلەمانی عێراق هەن، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان کەمبکەنەوە، بۆیە پێویستە لایەنەکان لەسەر ئەو پرسە یەکدەنگبن.

ئ. م