كۆمهڵى ئيسلامى پشتیوانی له دانوستانهكانی نێوان ههولێر و بهغدا دهكات
K24 - ههولێر:
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ بوونی دەستوورێکن بۆ هەرێمی کوردستان.
گوتیشی: "پشتیوانی لە دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین".
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان راشیگهیاند، پێویستە شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە تەواوی لایەنەکان پێکبێت، نەوەک تەنیا چەند لایەنێك.