وهزارهتی پهروهرده دڵنیایی له گهیشتنی كتێب به قوتابخانهكان دهدات
K24 - ههولێر:
دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا پرۆسەی بە ئینگلیزیکردنی وانەکانی بیرکاری و زانستە گشتيیەکان بۆ قۆناخی فێرکردنی بنەڕەتی ھەڵبوەشێتەوە، دەنگۆی ئەوە ھەبوو کە کتێبەکانی بیرکاری و زانستە گشتيیەکان کەم بێت و گرفت دروست ببێت، بەڵام بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن: "تا دەسپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بڕی پێویست کتێبمان بە دەست دەگات".
ماوەی چەند ساڵێکە لە بەشێکی قوتابخانە بنەڕەتيیەکان وانەکانی بیرکاری و زانستە گشتيیەکان بە ئینگلیزی دەخوێنرا، بەڵام وەزارەتی پەروەردە ئەو بڕیارەی ھەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن وتنەوەی ئەو وانهیە بە زمانی کوردی بێت، سهرهتاش باسی ئهوه ههبوو کە بڕی پێویست کتێبی ئەو دوو وانانە بەدەست قوتابخانەکان نەگەيشتووە، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەو زانیاریيە ڕەت دەکاتەوە و بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەدەش بە دروست دەزانێت.
بەڕێوەبەری تەجھیزات لە پەروەردەی سلێمانی دەڵێت بابەتەکە گەورە کراوە و بەو شێوەیە نيیە کە باس دەکرێت، چونکە ئێستا ڕۆژانە کتێبیان بەدەست دەگات و دابەشی دەکەن، بۆیە دڵنیایی دەداتە خوێندکاران تاکاتی دەستپێکردنەوەی کاتی خوێندن بڕی پێویست لە کتێب دابەش دەکەن.
رۆژی 19 ئاب ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆبووەوه و چەند بڕیارێکی دەرکرد یەکێک لەو بڕیارانە ھەڵوەشاندنەوەی پڕۆسەی بە ئینگلیزی کردنی وانەکانی بیرکاری و زانستە گشتەیەکان بوو بۆ بەشێك لە قوتابخانە بنەڕەتيیەکان، کە لە ساڵی 2015 بۆ 2016 خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئ. م