ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی جڤاتی گۆڕان هه‌ڵده‌بژێردرێت

بۆ پۆستی سەرۆکی جڤات ٣ کەس کاندیدن
kurdistan24.net

K24 – سلێمانی:

ئه‌مڕۆ جڤاتی گشتی گۆڕان کۆده‌بێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی نوێی جڤات هه‌ڵده‌بژێردرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، دوێنێ پێشڕەو رەئوف ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان بە کوردستان24ی راگەیاند،  جڤاتی گشتی بزوتنەوەکەیان کۆدەبێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی ھەڵدەبژێرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ پۆستی سەرۆکی جڤات ٣ کەس کاندیدن و پۆستی جێگریش دەدرێت بە ئەندامێکی جڤات کە خەڵکی ھەولێر بێت، بۆ پۆستی سکرتێریش یەک کەس کاندیدە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هەریەکە لە کوردە چاوشین، دڵخواز کاکەڕەش، جەمال محەمەد، سکرتێری جڤاتی  نیشتمانی خۆیان بۆ سەرۆکایەتیی جڤاتی گشتی گۆڕان کاندید کردووە و پێشڕەو ڕەئوفیش خۆی کاندیدە بۆ پۆستی سکرتێری جڤات.