مۆدریچ تووشی پێكان بوو

لوكا مۆدریچ به فه‌رمی به‌هۆی پێكانه‌وه له یاریی داهاتووی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر لیڤانتی له لالیگا ئاماده نابێت.
ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه یاریزانه كرواتیه‌كه پشكنینی پزیشكی بۆ كراوه و ده‌ركه‌وتووه پێكانی له ماسولكه‌كانی قاچی راستی هه‌یه و له ماوه‌ی داهاتووش پشكنینی زیاتری بۆ ده‌كرێت و بۆ دوو هه‌فته له یاریكردن داده‌بڕێت، به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌شه‌وه مۆدریچ رۆژی شه‌ممه له گه‌ڕی چواره‌می لالیگا ناتوانێت به‌رامبه‌ر لیڤانتی یاریی بكات و به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمانیش له یه‌كه‌م یارییان له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ئاماده نابێت و ره‌نگه نه‌شتوانێت به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یاریی بكات.
ئه‌م پێكانه‌ی مۆدریچ له كاتێكدایه ئێدین هازارد و لوكا یۆڤیچ و ئیبراهیم دیاز له پێكانه‌كانیان چاكبوونه‌ته‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه پێكهاته‌ی مێره‌نگی.
مۆدریچ له هه‌فته‌ی فیفا له دوو یاریی كڕواتیا به‌رامبه‌ر سلۆڤاكیا و ئازه‌ربایجان به‌شداری كرد و به‌پێی رۆژنامه‌ی ماركا مۆدریچ له یاریی دووه‌م له رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو تووشی ئه‌م پێكانه بووه.