عێراق: پابەندی رێککەوتنی ئۆپێک دەبین
K24 – ههولێر:
سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری داهاتووەوە بە تەواوی پابەندی بڕیارهكانی رێکخراوی ئۆپێک دەبن، له بارهی کەمکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بە جۆرێک دابەزاندنەکە رۆژانە 175 هەزار بەرمیل دەبێت.
گوتیشی: پێویستە لەسەر وڵاتانی هەناردەکاری ئۆپێک و دەرەوەی رێکخراوەکە، دۆخی ئێستای ئێران و ڤەنزوێلا لەبەرچاوبگرن، کە بە هۆی سزاکان هەناردەیان داڕماوە، بەڵام بە شێوەیەکی ئاسایی دەگەڕێنەوە بازاڕی نەوت، دەبێت بە ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵ بکەین.
هەروەها وەزیری نەوتی عێراق گوتیشی: چاوهڕوان دهكرێت وەزیرانی نەوتی رووسیا و کوێت لە 26 ئەم مانگە سەردانی عێراق بکەن.
سهرچاوه: رۆیتەرز