نوێترین دیمانه‌ی مۆرینهۆ له باره‌ی مێسی، كریستیانۆ، ریال و بارسا
خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری پورتوگالی كریستیانۆ به ئه‌فسانه وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می مێسی نه‌با ئێستا خاوه‌نی 10 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بوو.
خۆزێ مۆرینهۆ له دایمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی 11ـی پورتوگالی ستایشی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كات و به ئه‌فسانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالی وه‌سف ده‌كات، ده‌شڵێت: كریستیانۆ یاریزانێكه جگه له گۆڵكردن و سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوون هیچ شتێكی تر نازانێت.
مۆرینهۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: كریستیانۆ و مێسی دوو یاریزانی گه‌وره و بێ وێنه‌ن، ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌كێكیان له‌م سه‌رده‌مه ژیابا، ئێستا خاوه‌ین 10 نازناوی باڵۆن دۆر ده‌بوون.
مۆرینهۆ له وه‌ڵامێكی دیكه‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ریال مه‌درید باشترین تاقیكردنه‌وه‌ی ژیانی راهێنه‌رایه‌تی بوو، گوتیشی: كاتێك چوومه ئیسپانیا، بارسێلۆنا له به‌هێزترین ساته‌كانی خۆی بوو، ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا گرتبوو، بۆیه له یاریی كۆتایی جامی شا له یاریگه‌ی مێستایا شكستمان به بارسێلۆنا هێنا و چیتر رێگه‌مان پێ نه‌دا قورخی هه‌موو ناسناوه‌كان بكات.
مۆرینهۆ گوتیشی: پێشتر له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید جامی سووپه‌ر و لالیگم برده‌وه، به‌ڵام هیچیان تامی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌مان له دژی بارسێلۆنا له جامی شا نه‌بوو.
راهێنه‌ره پورتوگالییه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد له ریال مه‌درید خۆشترین ساته‌كانی ژیانی به‌سه‌ربردووه، ئه‌و رۆژانه‌ی له مه‌دریدم به‌سه‌ر برد زۆر خۆش بوو، به‌ڵام ناخۆشییه‌كه ئه‌وه بوو نه‌متوانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید چامپیۆنزلیگ ببمه‌وه.