پارێزگاری ھەڵبژێردراوی ھەولێر سوپاسی متمانهی سەرۆك بارزانی دهكات
K24- ههولێر:
فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەڵبژێردراوی ھەولێر، سوپاسی سەرۆك بارزانیی كرد كە متمانەی پێداوە و كردوویەتی بە كاندیدی پارێزگاری ھەولێر و جەختیشی كردەوە، كە لە داھاتوودا ھەموو ھەوڵێك دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی خزمەت بە ھاووڵاتییانی ھەولێر و شاری ھەولێر بكات بە بێ جیاوازی. ئاماژەی بەوەش كرد، ھەوڵدەدەین بە یەكەوە كەموكورییەكان چارەسەر بكەین.
ئهمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر فرسەت سۆفی، بە پارێزگاری نوێی ھەولێر ھەڵبژارد. لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیشدا عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، لەمڕۆوە كۆنووسی ھەڵبژاردنەكە بەرز دەكەنەوە، دواتریش پارێزگاری نوێی ھەولێر لەبەردەم سەرۆكی ھەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی دەخوات و دەستبەكار دەبێت.
H.B