مه‌زارگه و شوێنه‌واری ئێزدییه‌كان نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه
K24 – شنگال:
جڤاتی رووحانی ئێزدییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رێككه‌وتوون تا مه‌زارگه و شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی ئێزدیان نۆژه‌نبكرێنه‌وه.
هاوكات سه‌ره‌ڕای بوونی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌ت به ئاینی ئێزدی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، ئێزدییه‌كان داواكارن كه‌سایه‌تی ئایینی ئێزدی وه‌ك پیاوانی ئایینه‌كانی تر له وه‌زاره‌ته‌كه دابمه‌زرێن.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا شاندێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، په‌رستگای لالشی ئێزدییه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ میری نوێی ئێزدییان و ئه‌نجوومه‌نی رووحانی ئێزدییه‌كان كۆبوه‌وه.