ئه‌مه‌ریكا: عێراقییه‌كان بوونه‌ته قوربانی جوگرافیاكه‌یان كه دراوسێی ئێرانن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی ده‌كاته‌وه هه‌ر لایه‌نێكی عێراقی هاوكاری سوپای پاسداران بكات، سزای دەدەن.
مارشال بیلگینسی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی پانێلێك داوای له وڵاتان كرد نه‌وتی ئێران نه‌كڕن و گوتی: "ئێران پاڵپشتی له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات".
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه كه عێراقییه‌كان بوونه‌ته قوربانی جوگرافیاكه‌یان كه دراوسێی ئێرانن، له‌م رووه‌شه‌وه هه‌ر لایه‌نێكی عێراقی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران بكات، سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.
ئه‌و به‌رپرسەی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كە وڵاته‌كه‌ی له سزادانی هه‌ر لایه‌نێك و فراكسیۆنێكی په‌رله‌مانی عێراق دوو دڵ نابێت، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران بكات.
له ماوه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك لایه‌ن و كه‌سایه‌تی عێراقی له نێو حه‌شدی شه‌عبیدا سه‌پاند، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی لێكه‌وته‌وه.
ئ. م