هاوسەرۆك و بەرپرسێکی شارەوانی هەدەپە له دیاربه‌كر دەستبەسەرکران
K24 - هه‌ولێر:
دوای تەقینەوەکەی شارۆچکەی پاسووری سەر بە دیاربەکر، هاوسەرۆك و بەرپرسێکی شارەوانی هەدەپە لەو شارۆچکەیە دەستبەسەرکران.
دوای تەقینەوەکەی شارۆچکەی پاسوور، هێزە ئەمنیيەکانی تورکیا فەرمانی دەستبەسەرکردنیان بۆ چوار بەرپرسی هەدەپە دەرکرد و لە ئۆپەراسیۆنێکدا هاوسەرۆك و بەرپرسێکی شارەوانی هەدەپە دەستبەسەرکران.
دوێنێ ئێوارە ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی پاسووری سه‌ربه دیاربه‌كر روویدا و لە ئەنجامدا، حەوت كه‌س كوژران و 10 کەسی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی بۆمبێكی چێندراو ئه‌نجامدراوه و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
ئ. م