ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی به زه‌حمه‌تی تۆمار كرد
یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنی به زه‌حمه‌تی له لالیگا له دژی لیڤانتی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ برده‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14 ئه‌یلوولی 2019، له گه‌ڕی چواره‌می لالیگا، له نێو یاریگه‌ی سانیاگۆ بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی لیڤانتی كرد.
له خوله‌كی 25 كه‌ریم بێنزێمای هێرشبه‌ری فره‌نسی شریتی گۆڵه‌كانی ریال مه‌دریدی بڕی و گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی كرد، دواتر هه‌مان یاریزان له خوله‌كی 31 گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی له دژی لیڤانتی كرد.
پێش ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م كۆتایی بێت، كاسێمیرۆی به‌رازیلی گۆڵی سێیه‌می بۆ ریال مه‌درید زیاد كرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، بۆرخا مایۆراڵ یاریزانی ریال مه‌درید كه به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ لیڤانتی ده‌كات یه‌كه‌مین گۆڵی له دژی یانه‌كه‌ی خۆی تۆمار كرد و وه‌ك رێزێك ئاهه‌نگی نه‌گێرا.
دواتر له خوله‌كی 75 گۆنزالۆ میلیرۆی ناوه‌راستكاری لیڤانتی گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و به ته‌واوه‌تی ترسی خسته دڵی یاریزانان و هانده‌رانی ریال مه‌درید، به‌ڵام یارییه‌كه له كۆتاییه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی مه‌دریدییه‌كان ته‌واو بوو.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ ئیدین هازارد یه‌كه‌مین یاری خۆی به درێسی ریال مه‌درید له لالیگا كرد.
ـ كه‌ریم بێنزێما به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 4 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی لالیگای ئه‌م وه‌رزه‌ی گرت.
ـ له دوایین 13 گۆڵی ریال مه‌درید له سانتیاگۆ بێرنابیۆ، كه‌ریم بێنزێما 9 گۆڵی كردووه، 5 گۆڵیان به لێدانی سه‌ر بووه.
ـ كه‌ریم بێنزێما له 2019 توانیویه‌تی له لالیگا 19 گۆڵ بكات.
ـ خامیس رۆدریگێز یه‌كه‌مین ئاسیستی بۆ بێنزێما له لالیگا له دوای مانگی نیسانی 2017 كرد.