ئەمریكا لە كەرتی كارەبادا پاڵپشتی پلانەكانی ھەرێمی کوردستان دەكات

"عێراق بە تەحەدایەكی گەورە لەبەردەم وەبەرھێنەرە ئەمریكییەكان و نێودەوڵەتییەكان دادەنرێت"

K24 - هه‌ولێر:

ماثيو تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، لە كۆڕبەندی داھاتووی وزە كە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت رایگەیاند، ئەمریكا پاڵپشتی پلانەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەكات، بەتایبەتی لە كەرتی كارەبادا بە ئامانجی ئەوەی وزەی زیاتر دابین بكرێت.

سەبارەت بە عێراقیش  تولەر دەڵێت: "سەرجەم ھاوكارییە تەكنیكیيه‌ پەیوەندیداره‌كان بە بازاڕی گازی سرووشتی دابینكراوە، بە ئامانجی ئەوەی تا ساڵی 2030 سووتاندنی گاز لە عێراق بگاتە سفر".

سەبارەت بە  كەشی وەبەرھێنان لە عێراق، باڵیۆزی ئەمریكا دەڵێت: "تاوەكو ئێستاش عێراق بە تەحەدایەكی گەورە لەبەردەم  وەبەرھێنەرە ئەمریكییەكان و نێودەوڵەتییەكان دادەنرێت".

باڵیۆزی ئەمریكا  ئاماژەی بەوەشداوە،  پێویستە لەسەر حكومەتی عێراق ئاسۆیەكی روونتری ھەبێت بۆ بەدەستھێنانی داھاتێكی  دارایی گەورە لە كەرتە ئابوورییەكانی وڵات.

ئ. م