"مێسی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی دۆرتمۆند ده‌گه‌ڕێته‌وه"
48 كاتژمێر به‌ر له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆند له چامپیۆنزلیگ، لیۆنێل مێسی گه‌ڕایه‌وه راهێنانه‌كانی بارسێلۆنا.
لیۆنێل مێسی دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا په‌یوه‌ندی به راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه‌ی كرده‌وه و به سرووشتی راهێنانه‌كانی ئه‌نجامدا.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه هێشتا دیار نییه مێسی به‌رامبه‌ر دۆرتمۆند یاریی ده‌كات یاخود نا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن تیمی پزیشكی یانه‌كه‌ی گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ شاندی یانه‌كه‌ی ده‌بێت كه‌وا بڕیاره سبه‌ی گه‌شتی ئه‌ڵمانیا بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه مێسی له دۆخێكی باشدایه و به‌شداریی له به‌شێك له یارییه‌كه‌ی دۆرتمۆند و بارسێلۆنا ده‌كات.
جگه له مێسی عوسمان دێمبڵیش دوای چاكبوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی به‌شداری به‌شێك له راهێنانه‌كانی كرد و له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا گه‌شتی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
بڕیاره بارسێلۆنا رۆژی سێشه‌ممه له یه‌كه‌م یاریی خۆی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ببێته میوانی بۆرووسیا دۆرتمۆند.