ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه دژی ئێران ده‌ست به جووڵه بكات
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی جووڵه‌یه دژی ئێران ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هێرشی دیكه بكاته سه‌ر سعوودیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیداری نێوان دۆناڵد تره‌مپ و حه‌سه‌ن روحانی به‌دوور نازانن.
كیلیان كۆنوه‌ی، راوێژكاری كۆشكی سپی له دیدارێكدا به كه‌ناڵی فۆكس نیووزی ئه‌مه‌ریكی گوتووه، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به روونی ته‌ئكیدیكرده‌وه كه رژێمی ئێران، به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای "ئارامكۆ"ـی سعوودیی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، كه رۆژی 14/9/2019 ئه‌نجامدرا و گرووپی ئه‌نساروڵڵای حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن خستبوویانه ئه‌ستۆی خۆیان".
ئه‌و راوێژكاره‌ی كۆشكی سپی گوتوویه‌تی: "هێرشه‌كه پێگه‌ی سڤیلیشی كردووه‌ته ئامانج له‌گه‌ڵ دوو دامه‌زراوه‌ی ژیاریی گرنگی بازاڕی وزه‌ی جیهانی و ئێمه‌ش به‌رامبه‌ر به‌وه ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین".
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه كه "وه‌زاره‌تی وزه ئاماده‌یه په‌نا بۆ یه‌ده‌گی ستراتیژیی نه‌وت ببات، ئه‌گه‌ر پێویست به‌وه هه‌بێت بۆ سه‌قامگیریی بازاڕی وزه‌ی جیهانیی و كۆمه‌ككردنی".