هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بوودجه كۆده‌بنه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/9/2019، شاندێكی حكوومه‌تی عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بوودجه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، شانده‌كه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن فوئاد حسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراقه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پرسی بوودجه‌ی عێراق و پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ماوه‌یه‌كه شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ئاستی جیاجیادا له هه‌ولێر و به‌غدا كۆده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی بوودجه كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به ژیانی هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانه‌وه هه‌یه.
كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه ئه‌وه‌ی به ئاشكرا راگه‌یاند، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا به‌گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرس و كێشه‌كانی نێوانیان بكه‌ن.