به فهرمی سزایهكهی سهر نێیمار له چامپیۆنزلیگ كهمكرایهوه
سزای سەر نێیمار لە چامپیۆنزلیگ کەمکرایەوە و دادگای ناوبژیوانی وەرزشی بڕیاری دا سزایەکەی سەر نیمۆ سووک بکات.
دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بەهۆی لێدوان و هەڵسوکەوتەکانی دژی ناوبژیوانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی ١٦ـی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو بڕیاری دا نێیمار بۆ سێ یاریی سڕبکات، یانەی پاریس سانجێرمان تانەی لەو بڕیارە دا و داوایکرد سزایەکەی سەر نێیمار کەم بکرێتەوە، کە بە سێ یاریی سڕکرابوو.
ئەمڕۆ بەفەرمی تانەکەی پاریس سانجێرمسن قبووڵ کرا و بڕیاردرا یارییەک لە سزایەکەی سەر نێیمار کەم بکرێتەوە و نێیمار تەنیا بۆ دوو یاریی سڕکرا، بەمەش نیمۆ سبەی بەرامبەر ریال مەدرید یاریی ناکات و لە دووەم یاریش رووبەڕووی گەلاتسەرای نابێتەوە، بەڵام لە سێیەم یاریدا رۆژی ٢٢ـی مانگی داهاتوو بەرامبەر کلەب بروجی بەلجیکی یاریی دەکات.