حه‌لبووسی سه‌ردانی هه‌ولێر و دهۆك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه 18/9/2019، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بگاته هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پێشوازیی لێبكرێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌م سه‌ردانه‌یدا جگه له هه‌ولێر، سه‌ردانی پارێزگای دهۆكیش ده‌كات و لە چەند چالاکییه‌كدا بەشدار دەبێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌لبووسی پاش سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌بێت، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به بارودۆخی ناوچه‌كه بگاته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.