عه‌ره‌بی كه‌ركووك هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵا له دژی ناوی "لیستی كه‌ركووك كوردستانییه" ده‌كه‌ن
K24- كه‌ركووك:
هێزە عەرەبیەکان هەڕەشەی سکاڵاکردن لە ناوی "لیستی کەرکووکی کوردستانییه" دەکەن و پێیان وایە، نابێ ناوی كه‌ركووك به ناوی كوردستانه‌وه بلکێندرێت، لیستە کوردیەکە لە کۆمسیۆن تۆمارنەکراوە، بەڵام هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی، لایەنە کوردیەکانیش دەڵێن: ناوی لیسته‌كه هیچ کێشەیەکی یاسایی نیە.
وه‌سفی عاسی، سه‌رۆكی گردبوونەوەی عەرەبی یەکگرتوو ده‌ڵێت: دەیانەوێت تانەکانیان ببنە کۆمسیۆن و دادگا و لەدژی ناوی هاوپەیمانێتیە کوردیەکە سکاڵا تۆمار بکەن، چونكه به گوته‌ی خۆی، ئەم ناوە کێشە لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکووك دروست دەکات.
هاوپەیمانێتی کەرکووکی کوردستانی لە 11 لایەنی سیاسی کوردی پێکهاتووه، تا ئێستا وەك گەورەترین هاوپەیمانی هێزە کوردیەکان دەرکەوتووه، له‌مباره‌شه‌وه بەختیار محەمەد، به‌رپرسی پەیوەندییەکانی حزبی شیوعی کوردستان لەکەرکووك ده‌ڵێت: ناوەکەی بەلای ئه‌و حزبە کوردییانه‌ی کە لەم لیستەدا بەشدارن، هیچ کێشەیەکی یاسایی نیە.
لەکۆی لایەنە سیاسیەکان تا ئێستا حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان یەکەم لایه‌نی كوردییه له‌و هاوپەیمانێتیە هاتبێتە دەرەوە و بڕیاریانداوە، بەجیا بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەن.
H.B