ئه‌مه‌ریكا: به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ئێران له هێرشه‌كانی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ئێران له هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه ده‌خاته‌ڕووه.
ئاژانسی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پستڕاستكهرهوهیه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بكات، به‌تایبه‌ت هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانیان".
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش ئاخۆ مووشه‌كه‌كان له ئێرانه‌وه ئاراسته كراون، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا به "به‌ڵێ" وه‌ڵامی فرانس پرێسی داوه‌ته‌وه.
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه ئێران له پشت ئه‌و هێرشانه‌یه.
له به‌رامبه‌ریشدا ئێران ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه و حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته دووپاتیكرده‌وه "گه‌لی یه‌مه‌ن به‌و هێرشانه به‌رگری له‌خۆیان ده‌كه‌ن"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ حووسییه شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته، كه پێشتر به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌یان له ئه‌ستۆ گرت، به‌ڵام دواتر ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆشكی سپی باوه‌ڕیان به‌و دانپێدانانه‌ی حووسییه‌كان نه‌كرد و دووپاتیان كرده‌وه، هێرشه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له ناو خاكی عێراقه‌وه كراونه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ تۆڕی میدیایی "سی ئێن ئێن"ـی ئه‌مه‌ریكی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌و تیمه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه ده‌كات، گواستییه‌وه، "هێرشه‌كه له رێگه‌ی مووشه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه و مووشه‌كه‌كان له سه‌كۆیه‌كی ئێرانی نزیك سنووری عێراق ئاراسته كراون و به ئاسمانی عێراقدا تێپه‌ڕیون و له‌سه‌ر ئاسمانی كوه‌یت پێچیان كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان ئاشكرا نه‌بێت.
گوتیشی: ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه، كه هێرشه‌كان له رێگه‌ی مووشه‌كی كروزه‌وه ئه‌نجامدرابن و له به‌رزاییه‌كی كه‌م له بنكه‌یه‌كی ئێرانی نزیك سنووری عێراقه‌وه ئاراسته كرابن و له ئاسمانه‌وه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان یاوه‌ری كرابن.
ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا، چونكه ئه‌و دامه‌زراوانه به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی وزه له جیهان هه‌ژمار ده‌كرێن.
پێشتریش ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، به‌ڵگه‌ی ته‌واویان له‌به‌رده‌سته، كه ئێران له‌و هێرشانه تێوه‌گلاوه و له‌مباره‌شه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "واشنتن ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه ده‌زانێت و دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك كه ده‌ستی له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌وه هه‌بێت".
لای خۆشیه‌وه مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، "تاران ده‌ستی له‌پشت نزیكه‌ی 100 هێرشی سه‌ر سعوودیه هه‌یه".
پۆ‌مپێیۆ دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و ده‌ستدرێژییه له‌كاتێكدایه، كه حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی ئێران و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته خۆیان به شێوه‌یه‌ك نیشان ده‌ده‌ن، گوایا خوازیاری رێگای دیپلۆماسین، به‌ڵام له‌راستیدا درۆ ده‌كه‌ن.
H.B